خێرایی میدیای دیجیتاڵی
هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە نێوان سەربازانی داگیرکەر و چەکدارانی بهرگریكاری فەلەستین پێکدادان ڕوویدا.
لای خۆیەوە میدیا فەلەستینییەکان بڵاویان کردەوە کە هێزەکانی داگیرکەر ماڵێکیان لە ناو شاری کۆن گەمارۆ داوە و دەنگی تەقینەوە و تەقە لە نزیک مزگەوتی "ئەلبەیک" لەو شارە بیستراوە.
ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە، ئێستا هێزەکانمان لە نابلوس چالاکیی سەربازی ئەنجام دەدەن و لەگەڵ فەلەستینییە چەکدارەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
بەپێی تۆمارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، ژمارەی شەهیدان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە ٢٢٤ کەس ٥٣ کەس لە کەرتی غەززە و ١٧١ کەس لە کەرتی ڕۆژئاوا.