سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ساڵى تازه‌ى زايينى، پيرۆز ده‌كات

دوا نوێکردنەوە: 2022-12-31 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ساڵى تازه‌ى زايينى له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان، له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان و عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. ئومێده‌وارم ساڵى به‌ديهاتنى هيواكان و سه‌ركه‌وتن, بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕ و ئاڵۆزى و په‌تا و ناوخۆشييه‌كان بێت، ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيرى، باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت. ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان، ئامانجی سه‌ره‌کیی هه‌موومان بێت. […]