دیجیتال میدیای سپێده
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگهیاند: گەنجێک بە هۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستداو کەسێکیتریش بێهۆشە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ شەممە 31ی كانوونی یهكهمی 2022 دوو گەنجی بهڕهگهز سوری تەمەن 35 ساڵ لە گەرەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی سەرو خوێندنگای شیرینی کچان لە کاتی خەودا لە ماڵێکدا غازی سۆپا لێیداون.
ئاماژهی بهوهشكرد: بەهۆیەوە یەکێک لە گەنجەکان بهناوی ئیسماعیل گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان بهناوی وائیل بێهۆشە و لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.