فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئۆكڕانیا ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا 45 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "شاهید"ی دروستكراوی ئێرانیان له‌ناوبردووه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته‌دا.
به‌پێى جه‌زیره كه له رۆیته‌رزى گواسته‌وه، هێزی ئاسمانی ئۆكڕانیا ڕایگه‌یاندووه، دوای نیوه‌ی شه‌وى رابردوو، 32 له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی خستۆته خواره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی ئێواره‌ی شه‌ممه 13 فڕۆكه‌یان خستبوویه خواره‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكڕنیاا رایگه‌یاندبوو كه رووسیا له میانی 24 كاتژمێردا، 31 هێرشی مووشه‌كی و 12 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكراینا. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكڕانیا ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند هێرشه‌كان كراونه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌كانی كیێڤ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى ئۆكڕاینا.
هاوكات ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه هێزه‌كانی رووسیا له میانی 24 كاتژمێردا، به تۆپهاوێژ و چه‌كی قورسی دیكه‌ش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆكڕاینا.