دیجیتاڵ میدیایی سپێده
ژمارەی ئەوکەسانەی کە بەم دواییانە بەھۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە فلیپین گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٩ کەس.
دەستەی نیشتمانیی کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان لە فلیپین لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ پشووەکانی سەری ساڵدا، کاریگەریی بارانبارینی بەخۆر و دروست بوونی لافاو لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە کە بەھۆیەوە تا ئێستا، ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ی دیکەیش برینداربوون، زیاتربووە.
دەستەی ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ٢٢ کەس کە بەھۆی بارانبارینی بەخۆر و دروست بوونی لافاوەوە بێ سەروشوێن بوون، بەردەوامە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی بارانبارانی بەخۆر و دروستبوونی لافاوە گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون لە ناوچەی مینداناو باکووری فلیپین تۆمارکراوە.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا، ٥٥٣ ھەزار کەس لە ژمارەیەک ناوچەی فلیپین بەھۆی دروستبوونی لافاوەوە، زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەھۆی دروستبوونی لافاوەوە، ٥١ ھەزار کەس لە ژمارەیەک ناوچەی فلیپین ئاوەرابوون، ھەروەھا ھێشتا ١٠ ھەزار کەس لە سەنتەرەکانی حەوانەوەدا ماون.