كوێت یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى كوێت رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكرد له‌سه‌كۆیه‌ك له‌ویلایه‌تی فلۆریدا باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كوێت بڵاویكرده‌وه‌: مانگی ده‌ستكردی "كوێت سات 1" دوای چوار كاتژمێر ودوو خوله‌ك له‌هه‌ڵدانی، یه‌كه‌م سیگناڵ بۆ وێستگه‌ی زه‌مینی ده‌نێرێت، به‌رله‌وه‌ی ئه‌ركی پێویستی خۆی ئه‌نجامبدات.

لایخۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پرۆژه‌ی یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی كوێت، ئه‌حمه‌د كه‌نده‌ری رایگه‌یاندووه‌: كاتیك مووشه‌كه‌كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و خولگه‌یه‌ی بۆ دیاریكراوه‌ له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌دا، جیا ده‌بێته‌وه‌ دواتر ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ده‌كات.

راشیگه‌یاندووه‌: مانگه‌كه‌ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ وبه‌كامێرای كوالێتی به‌رز وێنه‌ تۆمار ده‌كات وده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیمی پسپۆره‌كانه‌وه‌ شی بكرێته‌وه‌.

كه‌نده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌: ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی پڕۆژه‌كه‌ن ناوی (كوێت سات 1)یان هه‌ڵبژارد كه‌ئاماژه‌یه‌ بۆ خواستی كوێتییه‌كان كه‌ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ مانگێكی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كه‌ن.

ئاشكراشیكردووه‌: تێچووی پرۆژه‌كه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كه‌ 67 كه‌س له‌سه‌ر ئاستی پله‌ی جیاواز وشاره‌زایی زانستی، كاریان تیدا كردووه‌.