بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان: پشووی یاسادانان دەستی پێكرد

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماوەی دوو مانگ پەرلەمان پشووی یاسادانانی دەبێت، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی لە ئەرک و کارەکانیان بەردەوامن، هەروەها لێژنەكان لە كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە و پێشنیازەیاساكان بەردەوام دەبن.

سامان ئەحمەد بەکر، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی پشووی یاسادانان بە سپێدەی ڕاگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ بۆ ماوەی دوو مانگ پشووی یاسادانان دەستی پێكردووە، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لە ئەرک و کارەکانیان بەردەوام دەبن، هەر لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەی لێژنەکان و بەدواداچوونی پەرلەمانتاران و چاودێریکردنیان بەردەوام دەبێت و پشوو نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر کاتێک پرسێکی گرنگ بێتە پێشەوە، پەرلەمان کۆبوونەوە دەکات، بە تایبەت بۆ پرسی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای کار و بابەتی گۆڕانكارییەكانی نێو پەرلەمان و حکوومەت، ئەگەر كاتی هات و پێویست بێت، پەرلەمان كۆدەبێتەوە