دیجیتال میدیای سپێده
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى كورد له‌وڵاتى كازاخستان ده‌ست به‌سه‌ركراون، وپهرلهمانتارێكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌هه‌وڵدایه بۆ ئازادكردن وگهڕاندنهوهیان.
له‌په‌یجى فه‌رمى خۆى لهفهیسبۆك، د. موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌كوتله‌ى یه‌كگرتوو رایگه‌یاندوه: ئێواره‌ى دوێنێ په‌یوه‌ندى به‌د. عبدالرحمــن الحسینی، وه‌كیلی وه‌زیــری ده‌ره‌وه‌ی عێــراق و ڕاوێـژكارانی سهفـارهتـی عێراق لهمۆسكـــۆ كردوه، بـهمهبهستی به‌دواداچـوون بــۆ ژماره‌یه‌ك له‌و گیراوانـهی كــورد كـهلهكازاخستان ده‌ستبه‌سه‌رن لــهڕوســیا.
د. موسه‌ننا ئه‌مین ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: كهبـههۆی پشووی سه‌ری سـاڵ له‌و وڵاتــهههتا 7ى مــانگ ده‌وامیان ده‌ست پێناكـاتهوه، نـاتوانـرێت به‌دواچوون بۆ كێشه‌ی گیـراوهكان بـكرێت، بۆیه دواى ئه‌و رێكه‌وته دووباره ده‌ست بهبـهدواچوون دهكهیـنهوهبۆ كێشه‌ی گیراوهكـان.
ناوبراو هیچ ئاماژه‌ى به‌هۆكارى ده‌ست بهسهركردنى ئه‌و هاوڵاتیه كوردانه نه‌كردوه كه‌له كازاخستان ده‌ست به‌سه‌ركراون.