دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەواوە لە پارێزگاکانی بابل، نەجەف و کەربەلا عێراق دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن، کرایە پشوو.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بابل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەھۆی باران بارینی بەخوڕ، پرۆسەی خوێندن لە دوای کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە پارێزگاکە کراوە بە پشوو.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەجەف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە بەپێی رێنماییەکانی وەزیری پەروەردە، ئیبراھیم نامس جبوری و پارێزگاری نەجەف، بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەواوە و بە ئامانجی پاراستنی گیانی مامۆستا و قوتابییان، ئەمڕۆ خوێندن لە دوای کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە پارێزگاکە کراوە بە پشوو.
ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەربەلا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەواوە دەوامی قوتابخانەکان لە دوای کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە پارێزگاکە کراوە بە پشوو.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ، بارانی بەخۆر لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق دەبارێت.