سه‌دا56 داهاتى مانگى پێشووى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ كۆمپانیاكان، كرێى بۆڕى و خه‌رجى بووه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ مانگی پێشوو هه‌رێمی كوردستان 12 ملیۆن و 255 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى كوردستان ئه‌وه‌شى له‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ى خۆى نووسیوه‌ كه‌ مانگى پێشوو داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بریتیى بووه‌ له‌ 844 ملیۆن دۆلار، كه‌چى داهاتى گه‌ڕاوه‌ بۆ مووچه‌371 ملیۆن دۆلاربووه‌.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ مانگى رابردوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وتى هه‌رێم به‌ نزیكه‌ی 68 دۆلار و 91 سه‌نت فرۆشراوه‌. روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 56? داهات بۆ كۆمپانیاكان و كرێی بۆڕی و خه‌رجی بوه‌، به‌مه‌ش پوخته‌ی داهات ده‌گاته‌ 371 ملیۆن دۆلار.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان ئه‌وه‌شى روونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر 100 دۆلار به‌ 150 هه‌زار دینار ئه‌ژمار بكرێت، ده‌كاته‌ 556 ملیار دینار، پاره‌ی پێویستیش بۆ مووچه‌ زیاتر له‌ 900 ملیار دیناره‌. ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه‌ بۆیه‌ ئه‌م پڕۆسه‌ پێویستی به‌ پێداچونه‌وه‌ی جددیه‌.