توركیا، %30 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى زیاد ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌داین وڵاتێك بۆ گه‌نجه‌كانمان جێبهێڵین كه‌ به‌ متمانه‌وه‌ به‌ره‌و ئامانجه‌كانی سه‌ده‌ی توركیا بڕۆن. بۆ ئه‌وه‌ش داوا له‌ هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كانمان له‌ 2023دا زۆر به‌ به‌هێزتر پشتیوانیمان بكه‌ن'.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێی پشتیوانییان ئاماده‌كردووه‌ بۆ گوندی دارستانی حه‌وت ملیۆنی و له‌ چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مساڵ 1،2 ملیار لیره‌یان ته‌رخان كردووه‌، گوتیشی: 'گه‌یشتووینه‌ته‌ توانایه‌ك كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان تا رێژه‌ی سه‌دا 30 زیاد بكه‌ین. كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌ سێ هه‌زار و 500 لیره‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ پێنج هه‌زار و 500 لیره‌.

مزگێنی ئه‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م خانه‌نشینانمان ده‌ده‌ین كه‌ مووچه‌ی كانوونی دووه‌می 2023، به‌ڕێژه‌ی زیادكردنی سه‌دا 30 دابه‌ش ده‌كه‌ین'.