ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا تێچوی هەر خولەکێکی کۆشکی تایبەتی ئەردۆگان ئاشکرادەکات

دوا نوێکردنەوە: 2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا تێچوی کۆشکی تایبەتی ئەردۆگان ئاشکراکردو رایگەیاند، کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا هەر خولەکێک 350 دۆلار تێچوی هەیە کە هەمان بڕی موچەی فەرمانبەرێکە بە کەمترین موچە

بەپێی هەواڵێکی ئەلحورە، ئەو ئەندامەی پەرلەمان راشیگەیاندوە، موچەی یەک مانگی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا سی هێندەی کەمترین موچەی فەرمانبەرێکی ئەو وڵاتەیە.

ئەندام پەرلەمانەکەی تورکیا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامە نوسیدا کەتایبەت بو بە قسەکردن لەبارەی دیاریکردنی کەمترین موچەی فەرمانبەران، ئاشکراشیکرد کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا هەر خولەکێک 350 دۆلار تێچوی هەیە کە هەمان بڕی موچەی فەرمانبەرێکە کە کەمترین موچەی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی پەرلەمان، تێچوی هەر خولەکێکی کۆشکی سەرۆکایەتی هەمان هێندەی بڕی موچەی فەرمانبەرێکە کە کەمترین موچەی هەیە.

هاوکات، ئەوەشی ئاشکراکردوە، لەئێستادا موچەی مانگانەی سەرۆککۆماری تورکیا نزیکەی 13 هەزار دۆلارە.