بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پڕکردنەوەی نامیلکەی شۆفێری تەکسی بە ئۆنلاین هەڵدەوشێنێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگهیاندوه: سەرجەم نووسینگەکانی شۆفێری و ئەو لایەنانەی، کە نامیلکەی شۆفێری پڕدەکەنەوە ئاگادار دەکەینەوە، کە لەمەودوا پێدانی نامیلکەی گشتی تەکسی تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدرێت بەو کەسانەی، کە خوازیارن مۆڵەتی شۆفێری تەکسی دەربهێنن. ئاماژەى بەوەشکردوە، چیتر ناتوانرێت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەو نامیلکەیە بەدەستبهێنرێت، ئهوهشخراوهتهڕوو، لە ڕێکەوتی (1-12-2019)ەوە وردبینی نامیلکەی گشتی تەکسی لە پیشەی داواکار لەڕێگەی (لیژنەی باڵای بایۆمەتری)ەوە دەکرێت.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia