نرخی نه‌وت بۆ خوار 80 دۆلار دابه‌زی

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان نرخی نه‌وت بۆ خوار 80 دۆلار دابه‌زی و،نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ (78) دۆلار و (49) سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردوو نزیكه‌ی سێ دۆلار دابه‌زیوه‌.

هاوكات، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ (73) دۆلار و (53) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی ئابوری و ترسانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌مایه‌پوچبون، نرخی نه‌وت ناجێگیره‌ و به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا، قه‌یرانی كه‌می نه‌وتی خاو له‌جیهاندا سه‌ریهه‌ڵدا و، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ وهه‌ر به‌رمیلێك (130) دۆلاری تێپه‌ڕاند.