هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت له‌نێو شاره‌كاندا دیارینه‌كراوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو دا حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو: نه‌وتى سپى له‌قه‌زا وناحیه‌ وسه‌نته‌رى شاره‌كانیش دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام تا وه‌كۆ ئێستا وه‌ك پێویست له‌ناحیه‌ وقه‌زاكان نه‌وت دابه‌ش نه‌كراوه‌ وهیچ واده‌یه‌كیش دیار نیه‌ بۆ دابه‌شكردنى له‌نێو سه‌نته‌رى شاره‌كاندا.

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرۆشتییه‌كان له‌ماوه‌ى مانگى 10ى ساڵى رابردوو رایگه‌یاندبوو: كه‌به‌رمیلێكى نه‌وت به‌نرخى زیاتر له‌ 100 هه‌زار دینار به‌سه‌ر هاوڵاتیان دا دابه‌ش ده‌كرێت وسه‌ره‌تاش له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن.

دواى ئه‌و لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دوای خۆیدا هێنا كه‌حكومه‌ت به‌نیازه‌ بازرگانى به‌هاوڵاتیان بكات به‌فرۆشتنى نه‌وته‌كه‌ى خۆیان به‌نرخێكى زۆر گرانتر له‌حكومه‌تى ناوه‌ندى.

له‌ئێستاش دا كه‌له‌وه‌رزى زستانداین نه‌وتى سپى له‌به‌شێك له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ هیچ واده‌یه‌ك دیارى نه‌كراوه‌ بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت له‌سه‌نته‌رى شاره‌كانیش دا، وله‌چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى عێراقى دایه‌، حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌رمیلێك نه‌وت به‌نرخى 30 هه‌زار دینار به‌هاوڵاتیانى خۆى ده‌دات، وئه‌وه‌ى لێره‌ش به‌هاوڵاتیان ددرێت فرۆشتنى نه‌وته‌ به‌هاوڵاتیان وجورێكه‌ له‌بازرگانیكردن.