دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه عه‌میدى زیندانیانى فه‌ڵه‌ستینى به‌ناوى كه‌ریم یونس دواى 40 ساڵ لهزیندانیكردن كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى جوله‌كه‌وه ده‌ستگیركرابوو ئازادكرا، وكۆنترین زیندانى سیاسى له‌جیهان بهناودهبرێت.
ده‌سته‌ى به‌دیل گیراوانى فه‌ڵه‌ستین ئه‌مرۆ بڵاویكرده‌وه: ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسرائیلى كه‌ریم یونسیان ئازادكردوه وبه‌شێوه‌یه‌كى نامرۆڤانه‌ش له‌سه‌ر شه‌قام به‌جێیان هێشتووه له‌نزیك وێستگه‌ى پاسه‌كان، به‌ر له‌وه‌ى له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه ده‌ناسرێته‌وه وپه‌یوه‌ندی بهخێزانهكهیانهوه ده‌كرێت.
ده‌سته‌كه راشیگه‌یاندوه: ئیسرائیل ئه‌و دیله‌ى فه‌له‌ستینیان به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو ئازادیان كردوه وبهتهنهاش به‌جێیان هێشتووه له‌ناوچه‌ى رهعنانا، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ یه‌كێك له‌كه‌سوكاره‌كانیان ئاگادار بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى شكست بهئاههنگهكانى پێشوازیكردنى بێنن له‌ماوه‌ى ئازادكردنیدا.
له 6ى مانگى یه‌كى ساڵى 1983 ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسرائیل كه‌ریم یونسیان به‌دیل گرتووه وبهزیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایى سزادراوه ودواتر درێژتر كرا بۆ 40 ساڵ زیندانى ولهماوهى ساڵى 2013 دا له‌ساڵیادى ده‌ستگیركردنى یونس دا باوكى كۆچى دوایی كردوه له‌مانگى پێنجى ساڵى رابردووش دایكى كۆچى دوایی كردوه.