دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی نەوریج رایگەیاند کە ١٠ ھەزار گولـلە تۆپی نوێی دوورمەودایان بە ئۆکرانیا بەخشیوە بۆئەوەی دژبە رووسیا بەکاری بھێنێت.
وەزیری بەرگریی نەوریج، ئاریڵد گرام لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی نەوریج (NRK) رایگەیاندووە کە ئۆکراینا زۆر پێویستی بە بەرگریی ھەیە و گوتی: "لەبەر ئەوە، ھەزار گولـلە تۆپی دوورمەودای نوێمان بە ئۆکراینا بەخشی".
ئاریڵد گرام ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا تا ئێستا، نەرویج بە بەھای ٦٠٠ ھەزار یورۆ یارمەتی سەربازیی پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە.
وەزیری بەرگریی نەوریج راشیگەیاندووە "ناتوانین رێگا بە رووسیا بدەین لە جەنگەکەی دژبە ئۆکرانیا سەربکەوێت".
ئاریڵد گرام گوتیشی "نەرویج بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە چەک و تەقەمەنی یارمەتی ئۆکراینا دەدات".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ئەو گولـلە تۆپانەی کە نەرویج بە ئۆکراینای بەخشیوە لە تۆپھاوێژی جۆری "M109 - Howitzer" بەکار دێت.