سعوودیه رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ساڵی 2022دا، عه‌مره‌یان ئه‌نجامداوه، حه‌وت ملیۆن كه‌س بووه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه، راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعوودیه‌ی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ساڵی رابردوودا، عه‌مره‌یان ئه‌نجامداوه حه‌وت ملیۆن كه‌س بووه، هه‌روه‌ها چوار ملیۆن كه‌س به ڤیزه‌ی عه‌مره چوونه‌ته سعوودیه.
به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره به‌رده‌وامه له كاركردن بۆ ئاسانكاریكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیازی ئه‌نجامدانی عه‌مره‌یان هه‌یه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه كه ماوه‌ی ڤیزه‌ی عه‌مره له 30 رۆژه‌وه زیادكراوه بۆ 90 رۆژ. سعوودیه ئامانجی ئه‌وه‌یه تا ساڵی 2030، میوانداری 30 ملیۆن عومره‌كار بكات.