زیندانیانی بادینان لەناو زینداندا سزادران

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەشدار حەسەن، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ زیندانیانی بادینان لەناو زینداندا سزادران له‌ كاتێكدا ته‌نها "دوو مانگیان ماوە ئازادبكرێن".

بەشدار حەسەن، پارێزەری زیندانیانی بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەیاز كەرەم یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان شەوی رابردوو خرابووە زیندانی تاكەكەسی و سزا دراوە، زیندانیكراوانی دیكەش هەریەكەی نێردراون بۆ ژوورێكی تر"

وتیشی،"هۆكاری سزاكەن بە بیانووی پرسی ئەمنیە، بەڵام راستیەكەی ئەوەیە دەیانەوێت بیانوو بدۆزنەوە بۆیان چونكە دوو مانگیان ماوە ئازادبكرێن."

ده‌شلێت،" چوار لە زیندانیكراوان رۆژی 16/3/2023 وادەكەیان تەواو دەبێت و ئازاددەكرێن و شێروان شێروانیش رۆژی 3/6/2023 ئازاد دەكرێت."