پۆلیسی ئه‌مریكا 8 ئەندامی یەک خێزانی به‌ كوژراوی دۆزیەوە

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

پۆلیسی ویلایه‌تی یوتای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان له‌ ماڵێكدا ته‌رمی 8 كه‌سيان به‌ كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و 5 منداڵن.

میدیاكانی ئەمریا بڵاویان كردوە كە پۆلیسی شاری ئینۆك له‌ ویلایه‌تی یوتای ئه‌مریكا له‌ راگه‌یەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ته‌رمی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیان له‌ نێو ماڵێكدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ میانه‌ی گه‌ڕان و پشكنینیه‌كانیان و لەرێگەی تیمه‌ پشكنه‌ره‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌كه‌، ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانه‌ هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یەکیان بۆ داواكاری پۆلیس نییه‌ و پاش ئه‌وه‌ی چونه‌ته‌ ماڵه‌كه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئه‌و خێزانه‌ ژماره‌یان هه‌شت كه‌سه‌ و له‌ رێگه‌ی دەستڕێژی گوللـەوە كوژراون.

پۆلیسی شاری ئینۆك باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌نێو ئه‌و خێزانه‌ هه‌شت كه‌سییه‌دا پێنج منداڵ بونیان هه‌یه‌، تیمه‌كانیشیان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی هۆكار بوه‌ بۆ كوشتنی ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانه‌.