ته‌نیا لەته‌نیا له‌ 8 ساڵی رابردوودا ، 22 هەزار و 606 کۆچبەر لە دەریادا خنکاون

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە


ژمارەی کۆچکردن لە وڵاتانی ئاسیا و باکووری ئەفریقا لە سالى رابردوو بەراورد بە 4 ساڵی پێشتر بەرزترینە و ته‌نیا لەته‌نیا له‌ 8 ساڵی رابردوودا ، 22 هەزار و 606 کۆچبەر لە دەریادا خنکاون.


بە گوێرەی ئاماری ئاژانسی پاسەوانی کەناراوەکان کە بە فرۆنتێکس ناسراوە، 170 هەزار پەناخواز بە تێکڕا لە 2022دا بە سێ رێگەی جیاوازدا گەیشتوونەتە ئەوروپا. ئەو ژمارەیە بەراورد بە 2021، 30% زیادیکردووە.

ته‌نیا لەته‌نیا له‌ 8 ساڵی رابردوودا ، 22 هەزار و 606 کۆچبەر لە دەریادا خنکاون و 620 هەزار و 771 کەسیش لە مردن رزگارکراون. میسر، تونس، بەنگلادیش، سووریا و جەزائیر پێنج لەو وڵاتانەن کە زۆرترین کۆچبەری نایاسایی لێیانەوە چووەتە ئەوروپا.