دیجیتاڵ میدیاى سپێده
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌های دۆلار بگه‌ڕێته‌وه بۆ 148 هه‌زار دینار، ده‌شڵێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆلار بۆ 120 هه‌زار دینار ئه‌سته‌مه.
جه‌مال كۆچه‌ر رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار نادات، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دینار، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یارییه ئابووری و سیاسییه‌كان و به‌كارهێنانی سه‌كۆیه‌كی ئه‌لیكترۆنی به فشاری بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دراوی قوورس له عێراقه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ به رێگه‌ی نایاسایی.
راشیگه‌یاند، تائێستاش ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌ت و بانكی ناوهندییدایه و حكومه‌ت هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌های دۆلار بۆ 148 هه‌زار دینار ده‌دات.
له ماوه‌ی رابردوودا ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، به‌های 100 دۆلار له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2023 به 145 هه‌زار دینار جێگیر ده‌كه‌ن.