دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌باره‌ت به‌و ئاگربه‌سته‌ی سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندوه، "ڤۆلۆدمیر زیلینسكی" سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئامانج له بریاره‌كه‌ی پوتن راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆكرانیا له ناوچه‌ی دۆنباس.
زیلینكسی له وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئاگربه‌سته‌كه‌ی روسیا بۆ رێگه‌دان به مه‌سیحییه‌كان بۆ ئاهه‌نگێڕان بۆ سه‌ری ساڵ ته‌نها فێڵه و ئامانج لێی راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆكرانیایه له ناوچه‌ی دۆنباس و ده‌یه‌وێت سه‌رباز و كه‌لوپه‌لی زیاتر له‌وڕێیه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.
وتیشی، مۆسكۆ چه‌ندین جار پلانی ئاشتی ئۆكراینی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كاتێكیش جه‌نگ كۆتایی دێت، كه سوپای روسیا بكشێنه‌وه یاخود ده‌ربكرێن.
به وته‌ی "زیلینسكی"، وڵاتانی رۆژئاوا دركیان به‌وه كردووه كه كرملین بۆ ماوه‌یه‌ك جه‌نگ راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بهبههێزتر به‌رده‌وامی پێبدات.