دیجیتاڵ میدیاى سپێده
په‌رله‌مانتاران واده‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن بودجه‌ی ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین بودجه ده‌بێت له مێژووی عێراقدا.
رائید مالكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، به‌پێی پێشبینی و خه‌مڵاندنه‌كان، بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ی عێراق بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 130 تا 140 تریلیۆن دینار و نری به‌رمیلێك نه‌وتیش له ده‌وروبه‌ری 65 دۆلاردا ده‌بێت، جه‌ختیشیكرده‌وه كۆتایی مانگی دوو تا ناوه‌ڕاستی مانگی سێی داهاتوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌واو ده‌بێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
محه‌مه‌د شه‌مه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایگه‌یاند، بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ی گه‌وره‌ترین بودجه ده‌بێت له مێژووی عێراقدا و هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌شی بۆئه‌وه ده‌گڕێته‌وه كه تائێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كراوه.