گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ ٢٠٠ مەتر، سەرجەم گەشتەکانی ئەمڕۆ شەممە راگیراون.

لەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "سەرجەم گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاگادار دەکەینەوە کە گەشتە ئاسمانییەکان رادەگیرێن، ئەمەش بۆ دۆخی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە کە ئاستی بینین بۆ ٢٠٠ مەتر کەمبووەتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە هەر گۆڕانکارییەکی پەیوەست بە جووڵەی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەدا ئاگادارتان دەکەینەوە.

بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا و ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتووەتەوە، بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رۆژی پێنج شەممە پێنجی کانوونی دووەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی.