دیجیتال میدیای سپێده
سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی هۆشداریی لە قەیرانی ئابووریی لە ژمارەیەک لە وڵاتان لە ئەگەری بەردەوامی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کە لە شوبانی ٢٠٢٢ەوە هەڵگیرساوە.
سیسی لە دوای بەشدارییکردنی لە رێوڕەسمێک کە بەبۆنەی کریسمسەوە لە کڵێسایەک لە رۆژهەڵاتی قاهیرە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری میسر رووی قسەکانی کردە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی و گوتی: "گوێمان لەوە دەبێت کە هاوڵاتییان لە میسر نیگەرانن و ترسیان هەیە، تکایە مەترسێن و من شانازییتان پێوە دەکەم".
سیسی دڵنیایی دایە میسرییەکان و گوتی: "یەکەم خودامان هەیە و ئەو لە هەموو شتێک گەورترە و توانای هەموو شتێکی هەیە، ئێمەش وەک حکوومەت و دەوڵەت رژدین لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو قەیرانە گەورەیەی کە لە جیهاندا هەیە".
سەرکۆماری میسر گوتیشی: "ئەو قەیرانەی کە لە ئێستادا بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە لە جیهاندا هەیە کاریگەرییەکەی گەورەیە، دۆخەکە بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، ئەگەر جەنگەکە ئەمساڵ یان زیاتر بەردەوام بێت ئەوا قەیرانی ئابووری کاریگەریی لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان دەبێت".
لەبارەی رەوشی میسر، سیسی گوتی: "سوپاس بۆ خودا بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت هەرچەندە کاریگەریی هەیە، بەڵام ئێمە ناترسێین و نیگەران نابین و گوێ بە بانگەشەی ناڕاست نادەین".