ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شورای گشتی له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیایی سپێده‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رواری ٢٠٢٣/١/٧ به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شورای گشتی له‌ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدی له‌ خه‌می پاراستنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرده‌وه‌ و به‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی یه‌كگرتووه‌كانی زانی به‌ پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو رووبه‌رووی ته‌حه‌دیه‌كانی ئه‌و بواره‌ ببنه‌وه‌.