دیجیتاڵ میدیای سپێده
رۆژى هه‌ینى، بارانى به‌خوڕ و باى وێرانكه‌ر بووه‌هۆى پچڕاندنى كاره‌با له هه‌زاران ماڵ و فرۆشگا له باكوورى ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له ئه‌مریكا.
ده‌سته‌ى روانگه‌ى كه‌شوهه‌واى نیشتیمانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێشبینیده‌كرێت بارانى به‌لێزمه تا ئاستى 15 سه‌نتیمه‌تر ببارێت، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ببێته‌هۆى لافاو و داڕمانى زه‌وى.
ده‌سته‌كه زێده‌تر گوتى، جگه له بارانى به‌لێزمه، پێشبینیده‌كرێت له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌دا له‌سه‌ر زنجیره شاخه‌كانى سییرا به‌فر له نێوان 30 تا 90 سه‌نتیمه‌تر ببارێت.
ئه‌وه‌ى جێى باسه له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌دا، 6 كه‌س له باكوورى كالیفۆرنیا گیانیانله‌ده‌ستدا كاتێك دره‌ختێك به‌سه‌ر ماڵێكى گه‌ڕۆك كه‌وته‌خواره‌وه كه یه‌كێك له‌و كوژراوانه منداڵێكى شیره‌خۆره بووه.