دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی ئەنجوومەنی دانەوێڵەی نیشتمانیی تورکیا (UHK)، ئۆزکان تاشپنار رایگەیاند: "پلانمان بۆ ئەوە داناوە ئەمساڵ، بە بەهای پێنج ملیار دۆلار گەنم هەناردە بکەین".
تاشنپار لەبارەی کەرتی دانەوێڵەوە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ساڵی رابردوو باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بۆ رەنێوهێنانی گەنم وشکەساڵی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام بەهۆی ئەو بارانەی مانگی ئایاری ٢٠٢٢ ناوەڕاستی ئانادۆڵوی گرتەوە و ئەو بارانەی لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران رۆژهەڵاتی ئانادۆڵوی گرتەوە، رۆڵی باشی هەبوو بۆ زیاتر رەنێوهێنانی گەنم.
ئۆزکان تاشپنار بە ئاماژەدان بەوەی کە بەپێی دوا ئامارەکان لە ساڵی رابردوودا، ١٧ ملیۆن تۆن گەنمیان رەنێوهێناوە، گوتی: "چاوەڕوان دەکەین ئەمساڵ بە زیادکردنی رێژەکەی بۆ لەسەدا ٢٧ رەنێوهێنانی گەنم بگەیەنینە ٢٠ ملیۆن تۆن. مەزەندە دەکەین رەنێوهێنانی گەنمەشامییش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا ٣،٧ بەرز ببێتەوە و بگات بە حەوت ملیۆن تۆن. جۆش بە رێژەی لە سەدا ١،٢٥ بەرزبوونەوە بە خۆیەوە ببنێت و بگاتە هەشت ملیۆن و ١٠٠ تۆن".
ئۆزکان تاشپنار سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە پلانیان بۆ ئەوە داناوە ئەمساڵ بە بەهای پێنج ملیار دۆلار گەنم هەناردە بکەن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی لە کاتی کارکردن بە رێککەوتنی رێڕەوی گواستنەوەی دانەوێڵە تاکوو ٢٠٢٢، نزیکەی دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار تۆن دانەوێڵە گوزراوەتەوە تورکیا، گوتی: "بەم جۆرە بە نرخێکی گونجاوتر خەڵک دەستی گەیشتووە بە دانەوێڵە و توانیوومانە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی هەناردەکردنی دانەوێڵە بپارێزین و زیادی بکەین".