دیجیتال میدیای سپێده
له بڵاوكراوهیهكدا دکتۆر شێخ مەزھەر خوراسانی رایدهگهیهنێت كه "بە بڕیاری دادگا لەنجە عبداللە بە ھۆی تەشھیر کردن بە ئێمە بڕی پێنج ملیۆن دیناری وەکو قەرەبوو کردنەوەی مەدەنی بەسەر سەپێندرا، بەڵام تاکو ئێستا ئامادە نەبووە پابەندی بڕیاری دادگا بێت".
دهشلێت،"بەداخەوە نازانین ھۆکاری پشت دەستگیر نەکردنەکەی چیە و کێیە کە فەرمانی دەستگیرکردنی لەنجە عبداللە جێبەجێ ناکرێت ، لە کاتێکدا ئەو کەسە لە ناو شار بە ئاشکرا و ئاگەداری لایەنە پەیوەندیدارەکان ھاتووچۆ دەکات و دەژیت".
دهقی راگهینراوهكه:
بۆ بەڕێزان
سەرۆکایەتی ھەرێم
سەرۆکایەتی حکومەت
سەرۆکایەتی پەڕلەمان
دادگا و داواکاری گشتی ،
هێزی پێشمەرگەی کوردستان
ئەنجومەنی ئاسایش
پۆلیسی هەرێمی کوردستان
چالاکوان و ڕاگەیاندنکاران
بە بڕیاری دادگا لەنجە عبداللە بە ھۆی تەشھیر کردن بە ئێمە بڕی پێنج ملیۆن دیناری وەکو قەرەبوو کردنەوەی مەدەنی بەسەر سەپێندرا ، بەڵام تاکو ئێستا ئامادە نەبووە پابەندی بڕیاری دادگا بێت و فەرمانی گرتنیشی بۆ دەرچووە بەڵام تاکو ئێستا دەستگیر نەکراوە ، بەداخەوە نازانین ھۆکاری پشت دەستگیر نەکردنەکەی چیە و کێیە کە فەرمانی دەستگیرکردنی لەنجە عبداللە جێبەجێ ناکرێت ، لە کاتێکدا ئەو کەسە لە ناو شار بە ئاشکرا و ئاگەداری لایەنە پەیوەندیدارەکان ھاتووچۆ دەکات و دەژیت بەڵام لاینە پەیوەندیدارەکان ئامادە نین بڕیاری دادگا جێبەجێ بکەن ھیوادارم بڕیاری دادگا بۆ ھەموو لایەک وەکو یەکێک بێت نەوەک وەکو ئێمەی مامۆستایانی ئاینی ھەر ڕۆژە لەسەر سکاڵای کەسێک لە نێو قەفەزی دادگا و زیندانەکان بین و کەسێکی وەکو لەنجە عبداللە بە ئاشکرا و بە پێش چاوی لایەنە پەیوەندیدارەکان بێت و ھیچ لایەنێک نەتوانێت بڕیاری دادگا جێبەجێ بکات
دکتۆر شێخ مەزھەر خوراسانی
07504472247