دیجیتال میدیای سپێده
سێرگی تشیریفاتی، وته‌بێژی سوپای ئۆكرانیا رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له كوشتنی 600 سه‌ربازمان ده‌كه‌ن له یه‌ك بۆردوومانی روسیادا دورن له راستییه‌وه.
وتیشی، ئه‌و بۆردوومانه‌ی روسیا باسی ده‌كات له‌ناوچه‌ی كراماتورسك بووه و ژێرخانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه‌ته ئامانج و هیچ كه‌سێك له‌و بۆردومانه‌دا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
ئاشكراشیكرد: ڕووسیا توانای شه‌ڕكردنی نه‌ماوه‌و، ئامانجی روسیاش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئۆكرانیا له جه‌نگه‌كه‌دا بشارێته‌وه .
هه‌فته‌ی رابردوو سوپای روسیا بلاًَویكردهوه، له بۆردوومانێكیاندا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا 600 سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیان كوشتووه.