په‌رله‌مان بانگهێشتى لایه‌نه‌ به‌رپرسیاره‌كان ده‌كات له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامێكى سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: دواى كۆتایى هاتنى پشووى یاسادانان، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بانگهێشتى لایه‌نه‌ به‌رپرسیاره‌كان ده‌كات له‌سه‌ر پرسى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى، وگره‌نتیكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ پێش كاتى به‌رزبوونه‌وه‌.

كازم ته‌وكى، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: به‌شێكى زۆرى په‌رله‌مانتاران ئیمزایان كۆكردۆته‌وه‌ له‌پێناو ئه‌نجامدانى دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌پێناو گفتوگۆ كردنى بابه‌تى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌بازاڕى ناوخۆیى دا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ى ده‌ستپێكردنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان، له‌خولى نوێى یاسا دانان دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بانگهێشت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ دۆخه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ ودۆلار بگه‌رێته‌وه‌ نرخى پێشووى خۆى.