له‌ به‌ڕازیل سه‌دان لایه‌نگری سه‌رۆكی پێشووی وڵات هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌دان لایه‌نگری سه‌رۆكی پێشووی به‌ڕازیل، ژایر بۆلسۆنارۆ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر كۆنگرێسی نیشتمانی وڵاته‌كه‌.

رۆژنامه‌ ناوخۆییه‌كانی به‌رازیل بڵاویانكردۆته‌وه‌: لایه‌نگرانی سه‌رۆكی پێشوو درووشمی ده‌ستێوه‌ردانی سوپایان ده‌گوته‌وه‌ وبه‌ربه‌سته‌كانی پۆلیسیان به‌زاندووه‌ وچوونه‌ته‌ نێو باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسه‌وه‌، وله‌به‌رامبه‌ریشى دا پۆلیس، گازی فرمێسكڕیژی بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ره‌كانی لایه‌نگری بۆلسۆنارۆی راستی توندڕه‌و به‌كارده‌هێنا.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی نوێی به‌ڕازیل، لویز ئیناسیۆ لولا سیلڤا داوای له‌سوپا كرد كه‌رێگری له‌لایه‌نگرانی بۆلسۆنارۆ بگرن، كه‌هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وئه‌نجومه‌نى پیرانى وڵات.

له‌به‌ڕازیل، كه‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌مریكای باشووره‌ و ژماری دانیشتووانی 212 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، له‌گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی وڵات كه‌له‌ 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 به‌ڕێوه‌چوو لولا سیلڤا كه‌دوو خوله‌ وڵاته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

سه‌رۆكی به‌ڕازیل، لویز ئیناسیۆ لولا سیلڤا دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڕی دووه‌مدا، رۆژی 1ی كانوونی دووه‌می 2023 له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێندی یاسایی خواردبوو.