دیجیتاڵ میدیای سپێده
بانکی ناوەندیی سویسرا (SNB) رایگەیاند، بەهۆی هەڵکشان و داکشانی زۆری بازاڕەکانەوە لە ساڵی رابردوودا بە 132 ملیار فرەنکی سویسری (143 ملیار دۆلار) زیانی بەرکەوتووە.
بانکی ناوەندیی سویسرا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بانکەکە بەهۆی هەڵئاوسانی زۆری بازاڕەکانی دراوی بیانییەوە لە ساڵی رابردوودا بە 132 ملیار فرەنکی سویسری (143 ملیار دۆلار) زیانی بەرکەوتووە. جێگای سەرنجە، ئەو ژمارەیەی کە باسی لێوە دەکرێت گەورەترین زیان بووە لە مێژووی 115 ساڵەی بانکەکەدا.
هاوکات، بەرزبوونەوەی فرەنکی سویسری کاریگەری نەرێنی کردە سەر داهاتی بانکەکە.
بانکی ناوەندیی سویسرا کە لەم دواییانەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسان رێژەی سووی زیاد کردووە لە ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیدا، بە 131 ملیار فرەنکی سویسری زیانی بەرکەوتووە.
بانکەکە لە ساڵی 2021دا، قازانجکردنی 26 ملیار فرەنکی سویسری راگەیاندبوو.