دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین بە‌مە‌بە‌ستی گێڕانە‌وە‌ی تە‌رمی دوو ھاوڵاتی كورد پە‌یوە‌ندیكرد بە‌سە‌فیری عێراق لە‌ لوبنان

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

د.موسە‌ننا ئە‌مین له‌ پە‌یجی فە‌رمی خۆی بڵاوی كردووه‌،كه‌ ئە‌مڕۆ بە‌رواری 10-1-2023 پە‌یوە‌ندیكردووه‌ بە‌ سە‌فیری عێراق لە‌لوبنان، بە‌مە‌بە‌ستی بە‌دواداچوون بۆ گێڕانـە‌وە‌ی تە‌رمی ئە‌و دوو ھاوڵاتی كە‌ لە‌سە‌رە‌تای مانگی

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "كه‌ (11 -2022) لە‌ئە‌نجامی نوقم بوونی یە‌ختە‌كە‌یان لە‌كە‌ناراوە‌كـانی ووڵاتی یۆنان خنكان، بە‌داخە‌وە كە‌‌‌ كۆمە‌ڵێك ھاوڵاتی لە‌و ڕووداوە‌دا گیانیان سپارد"

دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین وتیشی ،" دوای دۆزینە‌وە‌ی تە‌رمە‌كانیان ‌ئە‌نجامدانی پشكنینی DNA بۆیان دە‌ركە‌وت دوو ھاوڵاتیان كوردن ، یە‌كێكیان دانیشتووی ناحیە‌ی پیرمە‌گرونە‌ ، ئە‌وە‌ی دیكە‌شە‌یان خە‌ڵكی ڕۆژھە‌ڵاتی كوردستانە‌".

ده‌شلێت،" بڕیارە‌ دوای تە‌واوكردنی ڕێكارە‌كان لە‌نزیكترین كاتدا تە‌رمە‌كانیان بگە‌ڕێنـرێتـە‌وە بۆ كوردستان".

شایە‌نی باســە‌‌ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین لە‌ھە‌وڵ و بە‌دواچوونە‌كانی بە‌ردە‌وامە‌ لە‌گە‌ڵ سە‌فارە‌تی لوبنان بۆ كە‌یسی ئە‌و ٨ ھاوڵاتیە‌ی عێراق كە‌ھە‌ندێكیان كوردن و ‌ لە‌ لوبنان بە‌ندكراون وتا ئێستا ئازاد نە‌كراون ...