رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لەحكومەتی ئێران دەكات، بەپەلە تەواوی بریارەكانی لەسێدارەدان رابگیرێت كەپەیوەندە بەخۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی وڵات.
لێبوردنی نێودەوڵەتی ئیدانەی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان لەدەسەڵاتدارانی ئێران دەكات كەتا ئێستا چوار كەسیان لەسێدارەدراوە كەپێشتر بەشداریان لەخۆپیشاندانەكانی دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دا كردووە.
دیانا تەحاوی، جێگری بەرێوەبەری نووسینگەی هەرێمی بۆ كاروباری رۆژهەڵات وئەفریقیا لەرێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە: دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لەجێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان وترساندنی خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی.
تا ئێستا 100 كەس سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە ولەچاوەڕوانی جێبەجێكردنی بریارەكەدان وچوار كەسیش لەسێدارە دراون.