هیومان رایتس وۆچ لەبارەی مافەكانی مرۆڤ رەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

(هیومان رایتس وۆچ) ئەمڕۆ راپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2022ـی لەبارەی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە جیهان بڵاوكردەوە و تیایدا جەخت دەكاتەوە لەوەی ساڵی رابردوش هاوشێوەی ساڵانی پێشتر مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا لەژێر هەڕەشەی هەمەلایەندا بووە، تایبەت بە هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: حكومەتی هەرێم لەو ساڵەدا بەردەوام بووە "لە هەڕەشەكردن لەسەر مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی."


هیومان رایتس وۆچ ، پێچەوانەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم دەڵێت: "سەرەڕای راگەیاندنی پلانێكی درێژخایەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی مافی مرۆڤ، هاوكات حكومەتی هەرێم ژمارەیەك یاسا كە ناوەڕۆكەكەیان ڕوون نییە، لەدژی رەخنەگرانی بەكاریهێناون كە بۆچون و ڕای خۆیان بەرامبەر حكومەت خستوەتەروِو، هەروەها لە ئابی ساڵی رابردودا بەهۆی داواكردنی خۆپیشاندانێكەوە، حكومەتی هەرێم دەیان رۆژنامەنوس و چالاكوانی دەستگیركرد".