دیجیتاڵ میدیای سپێدە
مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی سوریا كۆده‌بێته‌وه.
چاوشئۆغلو به‌ر له سه‌ردانی بۆ وڵاتی رواندا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، دیداری نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ورژێمی سوریا و روسیا له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، وتیشی، چه‌ند واده‌یه‌ك بۆ دیداری هه‌رسێ وه‌زیر له هه‌فته‌ی داهاتوودا خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام واده‌كان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانیان نه‌گونجاوه و هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كۆبوونه‌وه‌كه نه‌دراوه.
توركیا ورژێمی سوریا له هه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی پهیوهندییهكانیاندان و له 28ی كانونی یه‌كه‌می رابردوو وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ردوو وڵات دوای 11 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، سه‌رۆكی هه‌رسێ وڵات كۆببنه‌وه.