دیجیتاڵ میدیای سپێدە
بەپێی پێشبینی كەشناسێك لە سەرەتای مانگی داهاتوو رێژەیەکی بارانی زۆر لە هەرێم دەبارێت.
دیاردەی ئاوهەوایی لانینا کە هۆکاری وشکەساڵییەکەی پار ساڵی هەرێم بووە، بەرەوە کۆتایی دەڕوات و لە سەرەتای مانگی داهاتوو رێژەیەکی بارانی زۆر لە هەرێم دەبارێت و دەشڵیت، "ئەمساڵ تەڕ و باراناوی دەبێت".
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی راگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە، دیاردەی ئاوهەوایی لانینا لە هەرێمی کوردستان بەم زووانە کۆتایی دێت کە هۆکاری وشکەساڵی بووە لە دوای ساڵی 2020ەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا شوێنەوارە نەرێنییەکانی کە بەشێوەی دابارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەولێر و دهۆک بوونی هەیە، ماون و هۆکارەکەی کەمی ئاستی دابارینە لەو ناوچانە و ئەمەش دۆخێکی کاتییە و بەم زووانە کۆتایی دێت و رێژەی باران بارین لە ناوچانە زیاد دەکاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتاکانی مانگی دوو کەشوهەوای هەرێم دۆخێکی نوێ بە خۆیەوە دەبینێت و لە ئەنجامی کۆتایی هاتنی دیاردەی لانینا رێژەیەکی بارانی زۆر لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و دەشڵێت، ئەمساڵی هەرێم تەڕ و باراناوی دەبێت.