دیجیتاڵ میدیای سپێدە
روسیا ره‌تیده‌كاته‌وه رێككه‌وتنێكی نوێی ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان له‌گه‌ڵ كیێڤ بكات و له ناوچه‌ی دۆنێتسك له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا تادێت هێزه‌كانی زیاتر ده‌كات.
له كاتێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا رایگه‌یاند، كه هێرشه‌كانی له دۆنێتسك به‌رده‌وامه "به سه‌ركه‌وتویی"، سوپای ئۆكرانیا به‌رده‌وام بو له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له شاری سۆلیدار، ئه‌و شاره بچوكه‌ی كه روسه‌كان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌ده‌ن به‌هه‌ر نرخێك بێت، بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی شه‌ڕه‌كه.
كیێڤ دان به "دۆخی سه‌خت"ی ناوچه‌كه‌دا نا، گانا مالیار، بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هێزه‌كانی روسیا به‌تایبه‌تی به‌كرێگیراوانی گروپی "ڤاگنه‌ر" "زه‌ره‌رێكی زۆریان به‌ركه‌وتوه و بێهوده هه‌وڵی چونه ناو به‌رگریمان ده‌ده‌ن".
روسیا له هاوینه‌وه هه‌وڵی داگیركردنی ئه‌و به‌شه‌ی ناوچه‌ی دۆنێتسك ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕوبه‌ڕوی پاشه‌كشه‌ی گه‌وره بونه‌ته‌وه كه وای له ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی ڕوسیا كرد كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ ڕابگه‌یه‌نێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، ڤۆلۆدیمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بهڵێنیدا كه‌ره‌سته‌ی "پێویست" بۆ هێزه‌كانی دابین بكات كه به‌ره‌نگاری هێرشه‌كانی ڕوسیا ده‌بنه‌وه له شاره‌كانی به‌خموت و سۆلیدار، سۆلیدار كه به كانه‌كانی خوێ به‌ناوبانگ بو، ده‌كه‌وێته 15 كیلۆمه‌تر له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌خموت.