دیجیتاڵ میدیای سپێدە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ له به‌رلین له‌گه‌ڵ ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه و هه‌ردولا جه‌ختیانكرده‌وه له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له بواره‌كانی ئابوری، بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، پشت به‌ستنی زیاتر به وزه‌ی پاك و فراوانكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌ردو وڵاتیان كرد، كه شاندی عێراق له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، كاره‌با، پیشه‌سازی، كۆچ و كۆچبه‌ران و باڵیۆزی به‌غدا له ئه‌ڵمانیا پێكهاتبون.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، شاندی ئه‌ڵمانیاش له راوێژكاری ئابوری و سیاسه‌تی دارایی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێكهاتبون.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له بواره‌كانی ئابوری و هاوبه‌شی ستراتیژی، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له فراوانكردن و رێككه‌وتنی نوێ له‌بواره‌كانی وزه‌ی پاك و جێگره‌وه له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی رۆڵی كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا له وه‌به‌رهێنانی عێراقدا.