دیجیتاڵ میدیای سپێده
لەدوای ئه‌وه‌ی چین به‌شێوه‌یه‌كی لەناکاو سیاسەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای گۆڕی و رێوشوێنە توندەکانی کۆنترۆڵکردنی لە سەرەتای مانگی رابردوودا شلكردهوه، ئه‌و راگەیەندرا کە نزیکەی ٦٠ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە یان حاڵه‌ته پەیوەندیدارەکانه‌وه گیانیان لەدەستداوە.
کۆمیسیۆنی نیشتمانیی تەندروستی چین بڵاویكرده‌وه، دوای راگەیاندنی هەڵگرتنی رێكاره‌كان له وڵاته‌كه، لە نێوان ٨ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ تا ١٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، ٥٩ هەزار و ٩٣٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆماركراون.
بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی کۆمیسیۆنهكه، سیاو یاهوی ئاشكرایكرد، پێنج هەزار و ٥٠٣ نەخۆش بەهۆی سستبوونی کۆئەندامی هەناسەدانیان له ئه‌نجامی هه‌وكردن به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٥٤ هەزار و ٤٣٥ نەخۆش بەهۆی حاڵه‌ته‌كانی پەیوەست بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان گیانیان لەدەستداوە.
سیاو یاهوی ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای تەمەنی مردووەکان ٨٠،٣ ساڵە و لەسەدا ٩٠یان کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵ و سەرووترن.
چین بۆ یەکەمجار ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی بڵاوكرده‌وه، دوای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی دەستبەرداری رێكاره توندەکانی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن بوون کە پێی دەگوترێت "سفر حاڵه‌ت".
کۆمیسیۆنی نیشتمانیی تەندروستی پێشتر بڵاویكردبوویه‌وه کە ده‌ستبه‌رداری راگه‌یاندنی رۆژانەی حاڵه‌تی تووشبوون، نەخۆش و گیانلەدەستدانیان بووه، هەروەها ئاشكرایكردبوو له حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستداندا تەنها ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌ژمار ده‌كات كه هۆکاری سەرەکی مردنەکە هەوکردنی سییەکان و لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسەیه بەهۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.