دیجیتال میدیای سپێده
حكومه‌تى عێراق 145 خێزانى ده‌ست به‌سه‌ركراوى سه‌ر به‌داعش له‌كه‌مپى هوڵ له‌پارێزگاى حه‌سه‌كه له‌رۆژهه‌ڵاتى سوریا گه‌رێندرانه‌وه كه‌یه‌كه‌م گه‌ره له‌ماوه‌ى ساڵى 2023 دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى عێراق بڵاویانكردۆته‌وه: كه 145 خێزان له 583 عێراقى پێكهاتبوون، كه‌ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له‌كه‌مپى هوڵ لهحهسهكهى سوریا ده‌ست بهسهركرابوون، گه‌رێندرانه‌وه.
راشیانگه‌یاندوه: ته‌واوى ئه‌و ده‌ست بهسهركراوانه هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى عێراقین وبه‌شى هه‌ره زۆریشیان له‌خێزانه‌كانى سه‌ر به‌چه‌كدارانى داعشن، ولهرێگهى 25 پاسى گه‌وره وبهچاودێرى ئه‌مریكا هاتوونه‌ته نێو خاكى عێراق له‌رێگه‌ى پارێزگاى موسڵه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ى پلانه‌كانى حكومه‌تى عێراق، له‌ساڵى 2023 دا یه‌كه‌م گه‌ڕى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و خێزانانه ده‌ستیپێكرد ولهكهمپى جه‌دعه له‌نزیك شارۆچكه‌ى گه‌یاره نیشته‌جێ ده‌كرێن.
له‌ساڵى 2022 دا 6698 خێزانى عێراقى له‌كه‌مپى هوڵ گه‌رێندرانه‌وه ودوایینیشیان له‌كانى یه‌كه‌م بووه ژماره‌یان 161 خێزان بوون.