عێراق.. كوتله‌ سیاسییه‌كان پشتیوانى له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌ ناكه‌ن

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: كوتله‌ وهاوپه‌یمانه‌ گه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سودانى له‌پۆسته‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت و بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى پێشوه‌خته‌ ناچن.

عه‌لى ئه‌لزوبه‌یدى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كانى سودانى كه‌سێ مانگى تێنه‌په‌ڕاندوه‌، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ خۆى جه‌ختى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌له‌توانایدایه‌ هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى پێشوه‌خته‌ رابگه‌یه‌نێت.

زوبه‌یدى راشیگه‌یاندوه‌: كوتله‌ وهاوپه‌یمانه‌ گه‌وره‌كانى نێو په‌رله‌مان و، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سودانى له‌پۆسته‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت و،هیچ هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ ئه‌نجام نه‌درێت.

گوتیشى: به‌ڵام كوتله‌ بچووكه‌كان داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدرێت، ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى ده‌نگى زیاتر به‌ده‌ستبێنن، به‌ڵام سودانى هه‌نگاوى باشى ناوه‌ له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌سێ مانگدا.