ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاوی کردەوە کە ١٤ مانگی دەستکرد لە رێگای مووشەکی "Long March" (رێپێوانی درێژ) 2Dەوە لە بنکەی مانگی دەستکردی تای یوەن لە هەرێمی شێنسی-یەوە، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون.
لەنێو ئەو مانگە دەستکردانەدا، ژمارەیەک مانگی دەستکردی جۆری چیلو-٢ و چیلو-٣ هەن کە بۆ چاودێریکردن بەکار دەهێندرێن.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە مانگە دەستکردەکان لەو ڕێڕەوەدا جێگیربوون کە بۆیان ئاراستە کرابوون.
ئاراستەکردنی ئەم مووشەکانە، بووە ٤٦٢ەمین ئەرکی مووشەکی "Long March" کە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێن.