دیجیتاڵ میدیایی سپێده
بەهۆی نالەباری كهشوهەوا لە ویلایەتی بادغیس لە ئەفغانستان، پێنج کەس کە چواریان منداڵن لە سەرمان رەقبوونەوە و گیانیان لەدەست دا.
وتەبێژی ویلایەتی بادغیس، ئەحمەد جان هانزالا بە میدیاکارانی راگەیاند نالەباری كهشوهەوا، ئێوارەی دوێنێ پێنج کەس کە چواریان منداڵن لە شارۆچکەی کادیس لە سەرمان رەقبوونەوە و گیانیان لەدەست داوە.
ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەفغانستان بەهۆی قەیرانی دارایییەوە ناتوانن بۆ خۆگەرمکردنەوە لە وەرزی زستاندا، داری وشک و خەڵوز بکڕن.
لە لایەکی دیکەیشەوە ئەگەری ئەوە بەرزە کەسانی دیکە بە هۆکاری هاوشێوە لە گوندەوارەکاندا گیانیان لەدەستدا بێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاماری فەرمییەوە، ناوی ئەوان تۆمار نەکرابێت.
بەهۆی نالەباری كهشوهەوا لە زستاندا، هاتوچۆ بۆ ناوچەکان سەخت دەبێ و بەم هۆیەوە رێکخراوە خێرخوازییەکان بە زەحمەت دەتوانن هاوکاریی مرۆیی بەسەر خانەوادە هەژار و دەستکورتەکاندا دابەش بکەن.