دیجیتال میدیای سپێده
ئەندازیار بەهزاد زێباری ئەندامی خۆلی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لهبلاوكراوهیهكدا لهبارهی پهیامی سهرۆكی حكومهتهوه رایدهگهیهنێت،" فەرموو سەرۆکی حکومەت لێژنەیەکی بێ لایەن پێک بهێنە بۆ داهاتی نەوت و گومرک و داهاتی ناوخۆ لە سنووری زاخۆ و دهۆک و هەولێر، ئەوکاتە دیار دەبێت کە پارەیەکی زۆر زیاتر لەم سنوورە بۆ بەرژەوەندی هەندێک کەس ولایەن دەروات."
دهقی بڵاوكراوهكه:
( وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنْ أَهْلِهَا )
سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "نزیکەی دوو ساڵە، کێشەی کۆکردنەوەی داهات و نەمانی پارە لە بانکەکانی سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕین هەیە. بەدواداچوونی ئەم کێشەیەمان کردووە و لێژنەیەک لە وەزارەتی دارایی و ناوخۆ، بۆ بەدواداچوونی ئەم کێشەیە پێکهێنرا، بەڵام کرۆکی ئەم کێشەیە ئەوەیە، کە هەندێک کەس و لایەن لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان، دەست دەخەنە ناو پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتی ئەو سنوورانە.
هەر وەکو ئەم قسەیە ڕاست نیە بۆ داهاتی سنووری هەولێر و دهۆک!!!.
فەرموو سەرۆکی حکومەت لێژنەیەکی بێ لایەن پێک بهێنە بۆ داهاتی نەوت و گومرک و داهاتی ناوخۆ لە سنووری زاخۆ و دهۆک و هەولێر.
ئەوکاتە دیار دەبێت کە پارەیەکی زۆر زیاتر لەم سنوورە بۆ بەرژەوەندی هەندێک کەس ولایەن دەروات!
پێش ٥ ساڵ لەمەوبەر بەدواداچوونێکی ورد و زانستی مان کرد بو کوی ئەو داهاتەی کە دیار نامێنێت و ناگەڕێتەوە بۆ خەزینەی حکومەت لە هەموو سێکتەرەکان کە بریتی بوو لە ٥٠٠ ملیۆن دولاری مانگانە!.
رون و ئاشکرایە لە پەیامی سەرۆکی حکومەت کە لەم هەرێمەدا ڕێژەی گەندەڵی زۆر زیاترە لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد!!!.
ئەندازیار بەهزاد زێباری ئەندامی خۆلی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان
١٥ / ١ / ٢٠٢٣