دیجیتال میدیای سپێده
د. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌كوتله‌ى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: گرنگه له‌م مانگه‌دا پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2023 بگاته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت وده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
له‌ئێستا دا په‌رله‌مانى عێراق له‌چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى دایه، وپێده‌چێت ناكۆكییه‌كان دواى گه‌یشتنى پرۆژه‌كه بۆ لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مان ده‌ست پێبكه‌ن به‌هۆى ناكۆكى نێوان كوتله ولایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان له‌نێو بودجه‌كه‌دا.
موسه‌ننا ئه‌مین له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند،" تا پرۆژه‌كه نه‌گاته په‌رله‌مان، ئێمه له‌بابه‌ته‌كان نازانین، به‌ڵام پێده‌چێت رێككه‌وتنى پێشوه‌خته له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت، كه‌پێده‌چێت ئه‌م مانگه پرۆژه‌كه بگاته په‌رله‌مان وهیچ واده‌یه‌كى دیاریكراویش نیه".
له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى دا، موسه‌ننا ئه‌مین رایگه‌یاند: به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى ناوه‌ندی وهه‌روه‌ها بریارى دادگاى ئیتیحادى چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسه ده‌كرێت.
پشكى هه‌رێم له‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 به 11 ترلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار دیاریكرابوو.