سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/1/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر، سه‌رۆكى ئینستیتووتی خوێندنی ‏كورديی بەرلین كرد كه‌ كۆتاييى ساڵى ڕابردوو، خەڵاتی لێهاتووييی سەرکۆماری ‏ئەڵمانیاى پێ به‌خشراوه‌.‏ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى له‌ د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر‌، دووپاتى كرده‌وه‌ به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕه‌نج و خزمه‌تى ئه‌و كوردانه‌ى ‏هه‌نده‌ران […]