دیجیتال میدیای سپێده
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی رووسیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمیر پوتین تاوتوێی پێشهاته‌كانی جه‌نگی رووسیا-ئۆكرانیایان كردووه.
هه‌روه‌ها له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا رێڕه‌وی دانه‌وێڵه و گواستنه‌وه‌ی ئامۆنیا تاوتوێكراون و باس له هه‌نگاوه پراكتیكییه‌كانی په‌یوه‌ست به گۆڕینی دانه‌وێڵه‌ی رووسیا بۆ ئارد له توركیا و ناردنی بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا كه پێویستیان پێیه‌تی، كراوه.
ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جارێكی دیكه ئاماده‌یی توركیای ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ئاسانكار و نێوه‌ندگیر بگێڕن له‌پێناو بنیاتنانی ئاشتیی هه‌میشه‌یی له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا.